سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی هەریەک لە کونسوڵگەریی گشتیی بەریتانیا و کونسوڵگەریی کۆریا و نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆنی کرد.
لە میانی سەردانەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی یەکەم و تیمی کونسوڵگەرییەکان کۆبووەوە و تیشکی خستە سەر پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتان لە هەرێم و هەماهەنگیی زیاتر.
هەر لە میانەی سەردانەکاندا بەرپرسی فەرمانگە ئامادەیی هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خستە ڕوو و هاوکات سوپاسی پشتیوانی و هاوکاریی بەردەوامی ئەو وڵاتانەی کرد و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.