گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد.
جوتیارعادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا بڕیار له‌سه‌ر ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق نه‌دراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی له دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
جوتیارعادل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ماوه‌ی چوارده مانگی رابردوودا حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا دووجار پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه كه حكوومه‌ت به داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ تا ئێستا توانیویه‌تی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.