نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هیوای خواست بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگه‌ی فیدڕالی نه‌بێته په‌كخستنی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتارێكی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد.
پلاسخارت له وتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستان گوتی: هیوادارین بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگه‌ی فیدڕالی نه‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م دانوستانه به‌رده‌وامه‌كان له‌نێوان سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تیش لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق.
گوتیشی: هیوادارین له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هانده‌ر و پاڵنه‌رێك هه‌بێت بۆ گه‌شتن به ڕێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی و دووركه‌وتنه‌وه له به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كان.
له‌باره‌ی دۆخی سیاسی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، پلاسخارت گوتی: به‌داخه‌وه هێشتا دووبه‌ره‌كی و كێشه له‌نێوان حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر داموده‌زگا و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیش دروست كردووه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته به په‌له و خێرا كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی دراو و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و ئه‌من و ئاسایش و هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.