له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می نێوان وه‌زیری دارایی و قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زه‌ڕایه‌ن، بڕیاردرا داواكاری هاووڵاتییانی هه‌ردوو سنووره‌كه بێته جێبه‌جێكردن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ هەریەک لە سلێمان محەمەد قایمقامی شارۆچكه‌ی دەربەندیخان و ئاوارە حەمە شەریف بەڕێوەبەری شاره‌دێی زەڕایەن كۆبووه‌وه.
لە دیدارێکدا وەزیری دارایی گوێبیستی چەند داواکاریەکی بەرپرسانی ناوچەکە بوو کە خۆی لە کێشەکانی بەردەم پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە و کەرتی تەندروستی و ڕێگاوبان دەبینییەوە.
وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: ئەو داواکارییانەی پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە و لە دەسەڵاتی وەزیردایە بەزووترین کات بۆیان جێبەجێ دەکرێت.
بڕیاریشی دا چارەسەری گرفتی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان و چارەسەری گرفتی دارایی هەردوو پردی گوندی زەڕایەنی کۆن لەسەر پڕۆژەی دوو سایدی زەڕایەن - دەربەندیخان بکات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەت هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تریان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.