Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:22

به‌هۆی به‌فربارین ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داخرا

کوردستان TV
100%

به‌هۆی زۆری به‌فربارینه‌وه‌ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان پێنجوێن – سلێمانی داخرا.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پێنجوێن ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م به‌هۆی زۆری به‌فربارینه‌وه‌ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان پێنجوێن – سلێمانی داده‌خرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا تیمه‌كانی ڕاماڵینی به‌فر و شاره‌وانی خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌ن.

شاره‌وانی پێنجوێن داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد كه‌ ئه‌گه‌ر كاری زۆر پێویست نه‌بێت ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان پێنجوێن – سلێمانی به‌كارنه‌هێنن و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شاریش به‌كارنه‌هێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.