سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شكارته - بالیسان له‌نێوان بارهه‌ڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی ته‌كسی، 4 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند كه سێ له قوربانییه‌كان قوتابی كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین بوون له به‌شی ئێواران.
وه‌زاره‌ت ناوی هه‌رسێ قوتابییه‌كه‌شی بڵاو كرده‌وه كه بریتین له (هەڵاڵە محه‌مه‌د خدر) قوتابی قۆناغی سێی جوگرافیا، (زارا ئه‌حمه‌د مسته‌فا) قوتابی قۆناغی یەكی بەشی مێژوو، (هاوكار محه‌مه‌د صاڵح) قوتابی قۆناغی یەكی بەشی مێژوو.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌روه‌ها پرسە و سەرەخۆشی خۆشی ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵە و كەسوكار و هاوپۆلەكانی هه‌رسێ قوتابییه‌كه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.