به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ئه‌مشه‌و و سبه‌ی هه‌ینی ئاشكرای كرد كه كه‌شوهه‌وا سارد ده‌بێت و به‌فر و بارانبارینیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ نمه‌باران له سه‌نته‌ری شاره‌كان تا دوای نیوه شه‌و به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها كه‌ش سارد ده‌بێت و ته‌میش دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینیش دەکرێ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامی هه‌بێت لەگەڵ بارینى نمەباران له هه‌ندێ ناوچه‌دا.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئاسمان نیمچەهەور و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه خسته‌ڕوو:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.