Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:02

جۆ بایدن و محه‌مه‌د شیاع سوودانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

کوردستان TV
100%

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداوه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ تاوتوێی زۆر بابه‌تی سیاسی و ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسه‌ هه‌رێمی و جیهانییه‌كانیان كردووه‌.

كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به‌ ڕێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق دووپات كردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ‌ پاراستنی سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق.

به‌شێكی تری وتوێژه‌كانی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو سه‌رۆك پابه‌ندبوونیان دووپات كردۆته‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ جارێكی تر داعش ناتوانێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گه‌لی عێراق بكات، یاخود ببێته‌ جێی مه‌ترسی‌ بۆ ‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.