Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:01

كه‌شناسی: سبه‌ی شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ سبه‌ی شه‌موو شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بن له‌ تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینین له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.

بۆ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌موو، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا لە کاتەکانی ئێوارە بارانبارین لە بەشی باکوری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات و پاشان لە شەودا ڕێژەی دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی تر باران بارینمان دەبێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بن له‌ تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و خێرایی باش له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى

دهۆک: 9 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.