به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق له فرۆشگاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد و به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 177 هه‌زار دیناری عێراقی.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له شاری هه‌ولێر بۆ فرۆشتن 169 هه‌زار دیناری عێراقی بووه، بۆ كڕینیش 168 هه‌زار و 500 دینار دیاریكراوه.
له شاری به‌غداش نرخی هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن به‌رامبه‌ر بووه به 168 هه‌زار و 500 دینار، نرخی كڕینیش 168 هه‌زار دینار بووه.
بێگومان به‌های دۆلار له فرۆشگایه‌ك بۆ فرۆشگایه‌كی تر و له شارێك بۆ شارێكی تر جیاوازی هه‌یه، له هه‌ندێ له پارێزگاكانی باشووری عێراق ئه‌م به‌یانییه نرخی 100 دۆلار بۆ فرۆشتن 173 هه‌زار دیاریكراوه، بۆ كڕینیش 172 هه‌زار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.