Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:05

ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌: مه‌چوونه‌‌‌ عومڕه‌

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌ ئاگادارییه‌كدا داوای له‌ هاووڵاتییان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ نه‌چنه‌ عومڕه‌‌ كه‌ به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه‌ خاكی پیرۆزی سعوودییه‌ شوێنی مانه‌وه‌تان بۆ دیاری نه‌كرابێت و نه‌گیرابێت.

ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: كۆمپانیای عومڕه‌ هه‌یه‌ كاری ساخته‌ و سه‌رپێچی له‌‌ تۆماری شوێنی مانه‌وه ده‌كه‌ن و هاووڵاتیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌سته‌كه‌مان به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌كه‌ن و سزایان ده‌ده‌ن.

داواشی له‌ هاووڵاتیان كرد بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه‌، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ هه‌ڵبژێرن كه‌ باوه‌ڕپێكراون و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه‌یان پێدراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌م دواییه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌جه‌ب و نزیكبوونه‌وه‌ی مانگه‌كانی شه‌عبان و ڕه‌مه‌زان، ڕێژه‌ی گه‌شتكردنی هاووڵاتییان بۆ وڵاتی سعوودییه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.