به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێكخراو سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له پارێزگای دیاله ده‌ستبه سه‌ر بڕی ملیۆنێك دۆلار گیراوه كه به‌نیازبوون به‌شێوه‌ی قاچاغ بنێردرێته دره‌وه‌ی عێراق.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێكخراو توانیان له بازگه‌ی غالبییه له پارێزگای دیاله ده‌ستبه‌سه‌ر ملیۆنێك دۆلاردا بگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمه‌تباران به‌نیازبوون ئه‌م بڕه دۆلاره به‌شێوه‌ی قاچاغ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێكخراو جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ن دۆلار و دراوی بیانی به‌شێوه‌ی قاچاغ بنێردرێته ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه به‌هۆیه‌وه به‌های دیناری عێراق ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دابه‌زیوه و بووه‌ته كێشه بۆ هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.