ئەنجوومەنی دادوەری عێراق سەرجەم دادگەکانی لێکۆڵینەوە ڕادەسپێرێت، ڕێکاری توند بەرامبەر هەر کەسێک بگیرێتەبەر کە زیان بە ئابووری نیشتمانی دەگەیەنێت.
لە ڕاگەیەنراوێکی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق هاتووە، "سەرجەم دادگەکانی لیکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک بگیرێتەبەر کە زیان بە ئابووری نیشتمانی بگەیەنێت، لە ڕێگەی بازرگانیکردن بە دراوی بیانی یان قۆرخکاری لە کەلوپەل و خۆراک و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتییان."
سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕاسپاردووە بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتیی تاوەکوو پشکنین بۆ فرۆشگەکانی کەلوپەل بە کۆ لەگەڵ نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو ئەنجام بدەن، بۆ دەستگیرکردنی سەرپێچیکارانی یاسا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە نزیکەی دوو مانگە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، سهرلهبهیانی ئهمڕۆ ههینی نرخی 100 دۆلاری ئهمریكی له شاری ههولێر بۆ فرۆشتن بە 169 ههزار دیناری عێراقی بووه، بۆ كڕینیش 168 ههزار و 500 دینار دیاریكراوه.
هەروەها دوێنێ پێنجشەممە نرخی دۆلار ژمارهیهكی پێوانهیی تۆمار كرد و بههای 100 دۆلار گهیشته 177 ههزار دیناری عێراقی.
هاوکات ئەمڕۆ هەینی لە چەندان پارێزگای عێراق خۆپێشاندان دژی بەرزبوونەوەی دۆلار بەڕێوەچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.