ئه‌مڕۆ هه‌ینی 03ـی 02ـی 2023 حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕێگه‌ی به كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی دا تانكی شه‌ڕكردنی لیۆپارد 1 ڕه‌وانه‌ی ئۆكراینا بكه‌ن.
له‌مبارەیە‌وه ستیڤن هیبیچڕایت گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ناردنی تانكی ئه‌ڵمانیا بۆ ئۆكراینا دووپاتی كرده‌وه كه ده‌توانێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكاته‌وه كه ڕێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و جۆره تانكه بۆ ئۆكراینا دراوه بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات.
پێشتر ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه 14 تانكی لیۆپارد 2 له ئه‌نباره‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا ڕه‌وانه‌ی ئۆكراینا ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێک له كۆمپانیاكانیش ده‌یانه‌وێت خۆیان ئه‌و جۆره تانكه ڕه‌وانه‌ی ئۆكراینا بكه‌ن.
تانكی لیۆپارد 1 له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌كارهێنرا، ئێستاش تانكی لیۆپارد 2 له هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كی فرا‌وان به‌كارده‌هێنرێت.
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامه‌ی دێر شپیگڵ ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌ڵمانیا 29 تانكی لیۆپارد 1 ده‌گرێته‌وه كه له كارگه‌یه‌كی سه‌ربازیدا هەڵگیراون، كه‌چی ڕۆژنامه‌ی سودویچه تسایتۆنگ دووپاتی كرده‌وه كه دوو كارگه‌ی دیكه ده‌یانه‌وێت ده‌یان تانكی لیۆپارد 1 نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه تاوەکوو ڕه‌وانه‌ی ئۆكراینایان بكه‌ن.
جێی باسە، دوێنێ پێنجشەممە ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، دووباره تانکەکانی ئه‌ڵمانیا ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر رووسیا و شه‌ڕی ئۆكراینا، هەروەها ئەم کارەی ئەڵمانیای به هێرشی نازییه‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م وه‌سف ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.