Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:36

هەردوو هەڵبژاردەی کوردستان و عێراق ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

کوردستان TV
100%

لە یاریێکی دۆستانەی تۆپی باسکەدا سبەی شەممە 04ـی 02ـی 2023 هەردوو هەڵبژاردەی کوردستان و عێراق ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لە ڕاگەیەنراوێک لێژنەی ئۆڵۆمپیاتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی شه‌ممه‌ له ‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكه‌ی كوردستان له‌ هۆڵی وه‌رزشی زاخۆ میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق ده‌كات.

ڕاشیگەیاند: یارییه‌كه‌ كاتژمێر 04:00ـى ئێواره‌ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی كوردستان ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ له ‌ئۆردوگایه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانه‌ له‌شاری زاخۆ بۆ خۆئاماده‌كردنی یاری دۆستانه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.

باسی لەوەش کردووە کە هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان پێكهاته‌كه‌ی له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌ سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان پێكهێنراوه‌، یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌شی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت، بۆ داهاتووش چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ی ده‌بێت لەبەرامبەر هەڵبژاردەی وڵاتانی دیکەی دەوروبەر و ناوچەکە.

لێژنەی ئۆڵۆمپیاتی هەرێمی کوردستان پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو کە پێكهاتووه‌ له‌:

سه‌رۆك شاند: هشیار سلێمان ئه‌حمه‌د

كارگێری هه‌ڵبژارده‌: ره‌وه‌ند دلزار تۆفیق

راهێنه‌ر:  جوتیار عه‌لی ، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر: پێشه‌وا عوسمان

یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌:

جێگر عه‌لی له‌ یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ ، موراد عه‌لی له‌ یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ، موهه‌نه‌د عه‌بدولكه‌ریم له‌ یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ، عیمران ئیبراهیم له‌ یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ، زنار هشیار له‌ یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ، محه‌مه‌د عه‌بدولخالق له‌یانه‌ی وه‌رزشی قه‌ڵا، كه‌یهان سیروان له‌یانه‌ی وه‌رزشی قه‌ڵا، خالید سوڵتان له‌یانه‌ی وه‌رزشی سۆلافی نوێ، رێكان عوسمان له‌یانه‌ی وه‌رزشی سۆلافی نوێ، فه‌رید ره‌عد له‌یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك، دابان قاسم له‌یانه‌ی وه‌رزشی هێرش، ڕه‌زوان شاكر له‌یانه‌ی وه‌رزشی ئاسۆ، دیاری ئه‌ركان له‌یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان، یوهان مه‌كسیم له‌یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كاد.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.