Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:42

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە، لە بەشێکی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر 100 دۆلار بە 163 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمشەو هەینی 03ـی 02ـی 2023 دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی بانکی ناوەندی عێراق و شاندی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

نرخی 100 دۆلار لە بەغدا بۆ 163 هەزار دینار دابەزی، هەروەها لە هەولێریش 100 دۆلار بە 163 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمەش لەکاتێکدایە کە نرخەکەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرزببووەوە و سەقامگیر نەبوو.

دابەزینی نرخی دۆلار لەدوای کۆبوونەوەی بانکی ناوەندی عێراق و گەنجینەی ئەمریکا هات، کە تێیدا گەنجینەی ئەمریکا ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ ئەوەی نەرمی پێویست بنوێنن لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.