کەشناسی ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ئەمڕۆ هەینی 03ـی 02ـی 2023ـی بڵاو کردۆتەوە، زۆرترین ڕێژەی بارینی باران لە ئامێدی بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
ڕاشیگەیاند: لە کاتەکانی ئێوارە بارانبارین لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پاشان لە شەودا ڕێژەی دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی دیکە بارانبارین دەبێت.
کەشناسی ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ئەمڕۆ هەینی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
سلێمانى 0.3 ملم
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
ئامێدى 9.8 ملم
بامەڕنێ 4.4 ملم
بارزان 0.2 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
حاجی ئۆمەران 1.2 ملم
هەڵەبجە 1.4 ملم
هەڵشۆ 8 ملم
کانى ماسى 2.4 ملم
سۆران 0.2 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.