Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:45

بانكی ناوەندی عێراق رێوشوێنی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

کوردستان TV
100%

 ئێوارەی دوێنێ هەینی 03ـی 02ـی 2023 عەلی موحسین ،پارێزگاری بانكی ناوەندی لەگەڵ برایان نیلسۆن، یاریدەدەری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە توركیا كۆبوونەوە.وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ ئەوەی نەرمی بنوێنن لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەكان.
 هەورەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا پشتیوانی خۆی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری لە عێراق دووپات كردەوە.
هاوكات بانكی عێراق بڵاویكردۆتەوە كە لێكۆڵینەوە لە پێشنیازە جۆراوجۆرەكانی پەیوەست بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ دەكەن و رایدەگەێنێت، بەم نزیكانە پاكێجێكی گرنگ بۆ گەیشتن بە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و ئاستی گشتی نرخەكان دەردەچێت.
هەروەها دەڵێت: پەیوەست بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراو،سەرقاڵی دیراسەكردنی پێشنیار و سیناریۆی جۆراوجۆرین. 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.