خۆپیشاندان لهشارهكانی كوردستانی ئێران بهردهوامه و بههۆیهوه 12 هاووڵاتی دیكهی كورد ڕفێندران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی 3ى2ى2023 عەلی بەرفی تەمەن 18 ساڵ، ساسان محەممەدوەلی تەمەن 25 ساڵ و سارم خەیری تەمەن 34 ساڵ، هەر سێ خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێندران.
پێشتر لە بەرەبەیانی پێنجشەممە 2ى2ى2023 ژمارهیهك هاووڵاتی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی عەلی سەفەر میروەیسی، عەبدوڵڵا جامی، محەممەد غوڵامی، محەممەد چراغی، ئەمیر حوسێن نامدارپوور، زەبیحوڵڵا جەمادی، سامان مورادی وندان هەروەها دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی "چەم کەبود" سەر بە شاری ئاودانان بە ناوەکانی مەجید میرزایی و موجتەبا سەعیدی، لەلایەن هێزە ئهمنییهكانهوه ڕفێندران.
بەم شێوهیهش بەهەژماکردنی ناسنامەی ئەم 6 کەسە کە بەم دواییە ئاشکرابووە، ژمارەی هاووڵاتییانی ڕفێندراوی خەڵکی ئاودانان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە12 کەس گەیشت.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییانە بۆ زانینی چارەنووسییان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەند و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم دواییە لە شاری ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لانی کەم 104 هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێندراون و کە هەنگاو ناسنامەیان ئاشکرا کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.