كوشتنی چالاكوانێكی عێراقی لە یوتیوب، كە لەلایەن دایك و باوكییەوە خنكێنراوە، مشتومڕەكانی كوشتنی شەرەف لە وڵاتەكەدا زیندوو دەكاتەوە.
ڕۆژی هەینی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە، ڕۆژی 31ی مانگی رابردوو ئەو چالاكوانە عێراقییە بەناوی تەیبە ئەلعەلی لە پارێزگای دیوانییە لە باشووری عێراق بەهۆی ناكۆكی خێزانییەوە كوژاوە.
ئەم تاوانە توڕەیی عێراقیەكانی لێكەوتەوە، ئەمەش وایكرد چالاكوانان بڕیاری ئەوەبدەن سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە خۆپیشاندانێك رێكبخەن .
هەروەها هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێكدا لەسەر بەیاننامەیەكی ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ توندوتیژی دژی ئافرەتان ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە كە لە ساڵی 1991ەوە نزیكەی چوار هەزار ئافرەت و كچ بوونەتە قوربانی كوشتنی شەرەف لە عێراق.
بەگوێرەی ئاماری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ، لەسەدا 85ی پیاوانی عێراق دەڵێن: ڕێگری لە هەر ئافرەتێكی خێزانەكەیان دەكەین سكاڵا تۆمار بكات.
سەبارەت بە ئافرەتانیش، لەسەدا 75یان دەڵێن : لە ترسی توندوتیژی زیاتر ،ناتوانین سكاڵا لای پۆلیس تۆمار بكەین.
لە عێراقدا نزیكەی چوار هەزار ئافرەت و كچ بوونەتە قوربانی كوشتنی شەرەف
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.