Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:42

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 كۆڵبه‌ری كورد برینداربوون

کوردستان TV
100%


دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی کاوان خەڵکی پاوە و سەیوان خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌4ی2ی2023، رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ژمارەیەک کۆڵبەر دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی کاوان خەڵکی گوندی شمشێڕ سەر بە شاری پاوە و سەیوان خەڵکی گوندێکی مەریوان بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەم دوو کۆڵبەرە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لاقیان پێکراوە.
ئەم دوو کۆڵبەرە کە بە سەختی بریندار بوون، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شارەکانی پاوە و مەریوان کراون.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.