دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ده رۆژ خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌هۆی ئه‌نجام دانی جامی یانه‌كانی ئه‌و ولاته به‌رێوه نه‌چوو ، دوێنێ شه‌و یاریه‌كانی خوله‌كه به‌یاری نێوان چێلسی و فۆلهام ده‌ستی پێكرده‌وه.
یارییه‌كه له میانی گه‌ری بیست و دووه‌مینی خولی پرێمه‌ر لیگ بوو كاتێك یانه‌ی چێلسی له‌سسه‌ر یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانه‌ی قۆلهامی دراوسێكه‌ی كرد ،چێلسی له چه‌ند رۆژیرابردوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ل كۆمه‌لێك یاریزان واژوو كدرو یاریزانه‌كانیش له‌م یاریه به‌شداریان كرد‌و مه‌به‌ستیان به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه بوو ، له‌به‌رامبه‌ریشدا فۆلهام به هێرشی پێشهوانهو به‌رگری كردن له گۆلهكهیان یارییان ئه‌نجام دا، له‌ته‌واوی ماوه‌ی یاریدا یاریزانانی هیچ كام له یانه‌كان نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن و یاریه‌كه به‌بێ گۆل كۆتایی پێ هات ، چێلسی شه‌شه‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی نۆیه‌م بۆ سی خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی فۆلهامیش پێنجه‌م یاریه یه‌كسان ده‌بێ و خاوه‌نی سی‌و دوو خاله‌و له پله‌ی شه‌شه‌م دێت .
هه‌ر له ئینگلته‌را ، بریاره ئه‌مرۆ چه‌ند یاریه‌كی تر به‌رێوه‌بچێ ، له كاتژمێر شه‌شی ئیواره ، یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتد له یاریگای ئۆلترافۆرد میوانداری یانه‌ی كرییستال پالاس ده‌كات.
یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان له به‌رزترین ئاستی خۆیدایه به رابه‌رایه‌تی تین هاگی راهێنه‌ر ، هه‌ر بۆیه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته به‌رده‌وام بیت و بتوانێ به كۆكردنه‌وه‌ی سێ خاڵی تر سوود له شكستی تیپه‌كانی ڕكابه‌ری وه‌رگریت و شوێنی خۆی له پله‌كانی پێشه‌وه قایمتر بكات ، له هه‌مان كاتدا لیڤه‌رپۆلی بریندار ده‌بێته میوانی یانه‌ی وولفرهاپتۆن ، لیڤه‌رپول به‌یه‌كێك له ساتهخراپهكانی دا تێپه‌رده‌بێت كه چه‌ند وه‌رزێكه به‌م شێوه‌یه نه‌بینراوه و یه‌كێك نه‌بێت له تیپه ڕكابه‌ره‌كانی پله‌كانی پێشه‌وه هه‌ر بۆیه یۆرگن كلۆب هه‌ول ده‌دات چیتر خال له‌ده‌ست نه‌دات و ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ر خۆی و تیپه‌كه‌ی هه‌یه كه‌مێك كه‌مبكاته‌وه و له داهاتووشدا خۆی رێك خاته‌وه ، لیڤه‌رپول له ئێستادا له پله‌ی نۆیه‌مینی ریزبه‌ندیدایه به بیست‌و نۆ خال ،هه‌ر ئه‌مرۆو له هه‌مان كاتدا ئه‌ستون ڤێلا و لیسته‌ر سیتی ، برینفۆرد و ساوسهامپتۆن ، برایتۆن و پۆرنموس رووبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
له كاتژمێر یانزده‌ی شه‌ویش نیوكاسل و ویست هام یۆنایتد یاری به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و دووی خولی ئینگلیزی، كاتژمێر سی و نیوی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یانه‌ی ئیڤرتۆن میوانداری یانه‌ی ئه‌رسناڵ ده‌كات، ئارسناڵ له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندیه و ئیڤرتۆنیش له‌خانه‌ی پێش كۆتایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.