تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی درێژکردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنه‌ر ڕائول گۆنزالێزی ئیسپانیا تا ساڵی دوو هه‌زارو بیست و پێنج ڕاگەیاند.
یانە پاریسییەکە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكرده‌وه ڕائولی تەمەن په‌نجاوسێ ساڵان له‌گه‌ڵ كارگێری یانه‌كه رێكه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ رابه‌رایه‌تی كردنی یانه‌ی پاریس له‌ركابه‌ریه‌كانی تۆپی ده‌ستی ئه‌وروپا و ناوه‌خۆی فه‌ره‌نسا.
به‌م پێیه ئه‌و ڕأهینهره تا كۆتایی وه‌رزی دوو هه‌زارو بیست‌و پێنج له‌گه‌ڵ پی ئێس جی به‌رده‌وام ده‌بێت، راول له هاوینی دوو هه‌زارو هه‌ژده به‌پێی بۆندێك ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی گرته ئه‌ستۆ، ناوبراو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی توانیویه‌تی بۆ چوارجاری له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی خولی فه‌ره‌نسا بباته‌وه‌و كۆی نازناوه‌كانی ئه‌و تیپه له‌ناوه‌خۆی فه‌ره‌نسا بگهیهنێنه هه‌شت نازناو.
تۆپی ده‌ستی پاریس درێژکردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنه‌ر ڕائول گۆنزالێزی ئیسپانی تا ساڵی 2025 ڕاگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.