Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:24

ڕاوێژكارێكی سوودانی: رێكارەكانی بانكی ناوەندی بەهای دیناری عێراقی بەرز دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دووپاتی كردەوە كە ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی ڕەنگدانەوەی ئەرێنییان لەسەر دانوستان لەگەڵ گەنجینەی ئەمەریكا هەبووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو ڕێوشوێنانە بەهای دیناری عێراقی بەرز بكەنەوە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو پاكێجە ڕێكارانەی كە لە لایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە لەمەوبەر دەستیپێكردووە، ڕەنگدانەوەی ئەرێنییە بۆ سەركەوتنی دانوستانەكانی نێوان بانكی ناوەندی عێراق و گەنجینەی ئەمەریكا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕێنماییە دەرچووانە ئاماژەن بۆ ڕزگاركردنی سیستماتیكی گواستنەوەی دەرەكی لەو سنوورداركردن و ڕێنمایی و گومرگانەی پێشتر لەسەر جموجۆڵەكانی باڵانسی پارەی عێراق پەسەندكراون، كە بەخێرایی بەهای دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە.
دوێنێ هەینی عەلی موحسین ئیسماعیل، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە توركیا، لەگەڵ برایان نیلسۆن، یاریدەدەری سكرتێری گەنجینەی ئەمریكا كۆبووەوەو لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ئاسۆی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرد، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە گەیشتن بە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ لە عێراق و میكانیزمەكانی پەیوەندیدار.
بە گوێرەی راگەیەنراوەكە ،وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ نەرمی پێویست بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەكان.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.