لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا كە دەكەوێتە 4ی شوبات، نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم نەخۆشییە "ساڵانە ژیانی زیاتر لە 540 هەزار كەس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبات".
لە كاتێكدا دەتوانرێت ژیانی هەزاران كەس ڕزگار بكرێت بە ڕەخساندنی دەرفەتی دادپەروەرانە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە و زوو دەستنیشانكردن و چارەسەركردن، بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوەكە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا نزیكەی یەك ملیۆن و 600 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵانە نزیكەی 734 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە دەستنیشان دەكرێن، پێشبینیش دەكات "لە ساڵی 2040دا ژمارەی ئەو كەسانەی كە تووشی شێرپەنجە دەبن نزیكەی لەسەدا 50 زیاتر بێت.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2023، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، "ئامانجی ئەم ڕۆژە بەرەوپێشبردنی هۆشیاری شێرپەنجەیە وەك پرسێكی تەندروستی گشتی، هەروەها بەهێزكردنی كردەوەكان بەرەو باشتركردنی دەستڕاگەیشتن بە چاودێری كوالیتی، پشكنین، دۆزینەوەی پێشوەختە، چارەسەر و چاودێرییە.
هەروەها دەكاتەوە كە شێرپەنجە دووەم هۆكاری سەرەكی مردنە لە سەرانسەری جیهاندا.چونكە زۆربەی حاڵەتەكانی شێرپەنجە لە قۆناغێكی درەنگدا دەستنیشان دەكرێن كە چارەسەرەكان كەمتر كاریگەرن، ئەمەش دەبێتە هۆی خراپی دەرئەنجامەكانی نەخۆش.
هەروەها دەڵێت: شێرپەنجەی مەمك هۆكاری یەكەم یان دووەمی مردنە بە شێرپەنجەی ئافرەتان لە سەدا 95ی وڵاتان. بەڵام مانەوە لە شێرپەنجەی مەمك بە شێوەیەكی بەرفراوان لە نێوان وڵاتان و لە ناو وڵاتەكاندا نایەكسانە؛ نزیكەی لەسەدا 80ی مردن بەهۆی شێرپەنجەی مەمك و ملی ڕەحم لە وڵاتانی كەم داهات و مامناوەند ڕوودەدات.
لەوبارەیەوە دكتۆر تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس ،بەرێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ڕایگەیاند: ئەو وڵاتانەی كە لاوازترین سیستەمی تەندروستیان هەیە، كەمترین توانای بەڕێوەبردنی بارگرانی گەشەسەندنی شێرپەنجەی مەمكیان هەیە، ئێمە ئامرازەكانمان هەیە و دەزانین چۆن ڕێگری لە شێرپەنجەی مەمك بكەین و ژیان ڕزگار بكەین، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پاڵپشتی زیاتر لە 70 وڵات، بەتایبەتی لە وڵاتانی كەم داهات و مامناوەنددا.
هەرچەندە شێرپەنجە جیاكاری ناكات، بەڵام ئەو نایەكسانیانەی كە لە داهات، خوێندن، ڕەگەز و نەتەوەوە سەرهەڵدەدەن، لەنێو زۆری تردا، بەربەستی بەرچاو لەبەردەم پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا دروست دەكەن و بارگرانی نەخۆشی زیاد دەكەن.
دامەزراوەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا كە شێرپەنجەی ملی ڕەحم نموونەیەكی توندی ئەم جیاوازییانە. هەرچەندە ئەم جۆرە شێرپەنجەیە ڕێگرییەكی زۆری هەیە و چارەسەر دەكرێت، بەڵام تا ئێستاش وەك یەكێك لە باوترین جۆرەكانی شێرپەنجە دەمێنێتەوە و بەرپرسە لە زۆرترین ژمارەی مردن بەهۆی شێرپەنجەوە لە سەرانسەری جیهاندا.
ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی ڕەحم لە وڵاتانی كەم داهات و مامناوەند دوو هێندە زیاترە لە وڵاتانی داهات بەرز، ئەمەش بەهۆی كەمی دەستڕاگەیشتن بە پشكنین و چارەسەری پێشوەختە.
لەوەش خراپتر، بەپێی یوئێن نیوز، لە هەر 10 حاڵەتی مردن بە شێرپەنجەی ملی ڕەحم، نۆ كەس لە نێو ژنانی وڵاتانی كەم داهات و مامناوەنددا ڕوودەدەن.
هەروەها لە ڕاپۆرت فەرەنسا پرێس هاتووە كە شێرپەنجەی ملی ڕەحم چوارەم شێرپەنجەی باوی ژنانە لە جیهاندا. یەكێكە لە دیارترین جۆرەكانی شێرپەنجە كە دەتوانرێت بە نەشتەرگەری، چارەسەری تیشكی یان چارەسەری كیمیایی بە سەركەوتوویی چارەسەر بكرێت، ئەگەر زوو دەستنیشان بكرێت و بە شێوەیەكی كاریگەر بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی نەتەوە یەكگرتووەكان نیوز، نزیكەی هەموو حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی ڕەحم پەیوەندییان بە تووشبوون بە ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤەوە هەیە، كە ڤایرۆسێكی زۆر باوی گواستنەوەی سێكسییە.
چۆن خۆمان لە تووشبوون بە شێرپەنجە بەدوور بگرین....
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردۆتەوە كە مەترسییەكانی شێرپەنجە دەتوانرێت بەم شێوەیە كەم بكرێتەوە:
-بەكارنەهێنانی تووتن.
-پاراستنی كێشی جەستەی تەندروست.
-خۆراكی تەندروست ، كە سەوزە و میوەی تێدایە.
-چالاكیی جەستەیی بە شێوەیەكی ڕێكوپێك.
-دوور كەوتنەوە لە بەكارهێنانی كحول.
-كوتانی دژی HPV و ئاوسانی جگەری جۆری B .
-دووركەوتنەوە لە تیشكی سەروو بنەوشەیی (كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە ئەنجامی بەركەوتنی خۆر و جێگەی ڕەنگكردنەوە دێتە ئاراوە).
-دڵنیابوون لە بەكارهێنانی سەلامەت و گونجاوی تیشك لە چاودێری تەندروستیدا (بۆ مەبەستی دەستنیشانكردن و چارەسەركردن).
-كەمكردنەوەی بەركەوتن بە پیسبوونی هەوای دەرەوە و پیسبوونی هەوای ناوماڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.