خەلیل غازی، ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، دوای كۆبوونەوەی شاندی بانكی ناوەندیی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی موحسین ئیسماعیل ، پارێزگاری بانكەكە، لەگەڵ براین نیلسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا، لە شاری ئیستانبوڵی توركیا، ئەمریكا ئامادەیی بۆ نەرمی نواندن نیشانداوە و هاوسەنگی بۆ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەگەرێتەوە.
غازی لە لێدوانێكی دا رایگەیاند: دوای كۆبوونەوەی شاندی بانكی ناوەندیی عێراق و شاندی گەنجینەی ئەمریكا، واشنتۆن ئامادەیی بۆ نەرمی نواندن نیشانداوە و جەختی لەوە كردووەتەوە كە هاوكار دەبێت بۆ بەرقەراربوونی سەقامگیری ئابووری عێراق، ئەمەش وەك ئاماژەیەكە بۆ گرنگی پەیوەندی تەلەفونیی نێوان سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەمریكا".
خەلیل غازی ئاماژە بەوەشكرد كە لە رۆژانی داهاتوو دا بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر دادەبەزێت و هاوسەنگی بۆ نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بە دینار دەگەرێتەوە، چونكە شاندی بانكی ناوەندیی عێراق و شاندی گەنجینەی ئەمریكا لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوانیاندا بەردەوام بێت و بە نەرمی هەلسوكەوت لەگەل ئامانجە هاوبەشەكانی نێوانیاندا بكرێت.
پەرلەمانتارێكی عێراق: بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.