Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:25

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە درێسی یانەی نەسڕەوە یەکەم گۆڵی تۆمار کرد

کوردستان TV
100%


ئەستێرەی پرتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لە ئێستادا بووەتە یاریزانی یانەی نەسڕی سعوودی، لە یارییە فەرمییەکاندا یەکەم گۆڵی بە درێسی ئەو یانەیەوە تۆمار کرد.

لە میانی یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی سعوودیە، هەردوو یانەی نەسڕ و فەتح بە ئەنجامی 2-2 یەکسان بوون.

لە خولەکی 12ی یارییەکەدا یاریزان کریستیان تێلۆ، گۆڵی یەکەم و لە خولەکی 58دا یاریزان، سوفیان بن دەبکە، گۆڵی دووەمی بۆ یانەی فەتح، تۆمار کرد.

گۆڵەکانی یانەی نەسڕیش لە خولەکی 42دا لەلایەن ئاندەرسۆن تالیسکا و لە خولەکی 93دا لەلایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆوە تۆمار کران.

بەم ئەنجامەش یانەی نەسڕ لە 15 یاریدا ژمارەی خاڵەکانی بۆ 34 خاڵ بەرز کردەوە و پێگەی خۆی وەک پێشەنگی یانە سعوودییەکان پاراست.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.