كتێبی(ئێما كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دێرسیمم بینی)، له‌نووسینی حسێن یه‌ڵدرم و وه‌رگێڕانی كاوه ئه‌مین چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
رووداوه‌كانی نێو ئه‌م كتێبه گێرانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌یه كه له كۆمه‌ڵكوژی دێرسم(1937-1938) له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا،ئه‌نجام دراوه.ئێما وه‌كو شایه‌تحاڵێكی زیندوو ئه‌وه‌ی به چاوی خۆی بینتیوهیهتی و بیستویه‌تی بۆ پارێز حسێن یڵدرم ده‌گێرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی گێرانه‌وه‌كه شێوه‌ی رۆمانێكی وه‌رگرتووه، به‌ڵام نووسه‌ر به ئه‌مانه‌ته‌وه رووداوه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه و هێنده ورده له گێرانهوهكاندا ناو و پاشناوی كه‌سایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت ناوی سه‌گه‌كه‌ی ئیماشی وه‌كو خۆی تۆمار كردووه.به‌ڵی ئه‌مه گێرانه‌وه‌یه‌كی تراژدییه ، تێدا باسی هه‌رێمێك ده‌كات كه به (ده‌رگای زیوینی) باكوری كوردستان ناوده‌برێت دێرسیم.
شایانی باسه به‌رهه‌مه‌كه له لایه‌ن رێكخراوی كوردستان دیالۆگ بڵاوكراوه‌ته‌وه ، له‌چاپخانه‌ی كارۆ چاپ كراوه .
ئا- كامران
كتێبی(ئێما كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دێرسیمم بینی) بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.