ئەمڕۆ شەممە، ئەسیر غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق پشتڕاستی كردەوە كە فرۆشگاكان پڕن لە خۆراكی پاڵپشتیكراو، هاوكات گشتاندنی نزیك لە تاقیكردنەوەی كارتی بەشەخۆراكی ئەلیكترۆنی لە پارێزگاكاندا ڕاگەیاند.
غورەیری، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: هەڵمەتێكی گەورەی رەوانەكردنی هێلكە و شیر و مریشك و ئارد بۆ ناو بازاڕەكان دەستپێدەكەین، لە هەفتەكانی داهاتووشدا بڕێكی زۆرتر بە ئامانجی دروستكردنی هاوسەنگی لە بازاڕدا رەوانە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم شتانە پاڵپشتی دەكرێن بە ئامانجی دروستكردنی هاوسەنگییە لە بازاڕدا و جیاوازن لە كارتی بەشەخۆراكی یان سەبەتەی خۆراك.
سەبارەت بە كارتی ئەلیكترۆنیش ئاماژەی بەوەدا كە "وەزارەت بە كارتی ئەلیكترۆنی لەشاری نەجەف دەستیپێكردووە و لەماوەی چەند هەفتەیەكدا كێشەكە بە گشتاندنی ئەزمونەكە بۆ سەرجەم پارێزگاكان چارەسەر دەكرێت.
وەزیری بازرگانی : بڕێكی زۆری هێلكە و شیر و مریشك و ئارد رەوانەی بازاڕەكان دەكەین
بە ئامانجی دروستكردنی هاوسەنگی لە بازاڕدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.