زۆرێك له هاوڵاتیان ، تووشی نه‌خۆشی فشاری خوێن بوون، ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش وه‌كو نه‌خۆشییه‌كی درێژ خایه‌ن سه‌یری ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دكتۆر (كامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی - پسپۆڕی زانستی خۆراك) له نووسینێكی دا ده‌ڵێت"
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێنیان هه‌یه ، كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌یه كه خواردنیان ڕۆژانه سوودیان هه‌یه له یارمه‌تی دانی كۆنتڕۆڵ كردنی به‌رزی فشاری خوێن كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
1 - سه‌وزه گه‌ڵاتۆخه‌كان : چونكه ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم وه‌ك كه‌له‌رم ، گه‌ڵای چه‌ونده‌ر ،سپێاخ ، كاهوو ، بڕۆكلی .
2 - بێریه‌كان : وه‌ك بلوبێری ، شلێك ، تووتڕك .
3 - چه‌ونده‌ر : بڕێكی زۆر ناتریتد ئۆكسایدی تێدایه كه یارمه‌تی كشان و كردنه‌وه‌ی بۆریه‌كانی خوێن ئه‌دات .
4 - شۆڤان
5 - ماسی سه‌لموون و ماكڕیڵ و ئه‌و جۆره ماسیه چه‌ورانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمیگا سێ .
6 - فستق ، چواله‌ی سه‌وز ، هه‌نار .
7 - سیر ، ڕیحانه ، گوڵه‌مێخه‌ك ، جاتره .
8 - ڕه‌شكه و ده‌نكی كه‌تان .
9 - زه‌یتی زه‌یتوونی ئه‌سڵی نه‌پاڵێوراو .
10 - شوكۆلاته‌ی تۆخ.
11 - مۆز
12 - شیری بێ چه‌وری و ماستی بێ چه‌وری .
له كۆتاییدا دكتۆر كامه‌ران ده‌ڵێت"ئه‌م خۆراكانه پێویسته ڕۆژانه بخۆرێن ، له بری خوێ ئه‌و گژوگیایانه وه‌ك به‌هارات له چێشت لێنان به‌كار بێن ، به‌ڵام هیچ كاتێك نه‌خۆش نابێت واز له ده‌رمانی دابه‌زینی فشاری خوێن بێنێت واته جێگای ده‌رمان ناگرنه‌وه بێ ڕاویژكردن له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌ی".
ئا- كامران
كامه‌ن ئه‌و خۆراكانه‌ی دژی به‌رزبوونه‌وی فشاری خوێنن ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.