Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:44

تورکیا زیاتر لە 200 گەشتی ئاسمانی هەڵدەوەشێنێتەوە

کوردستان TV
100%

هێڵی ئاسمانی تورکیا گەشتەکانی سبەی یەکشەممە و دووسبەی دووشەممەی فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵی هەڵوەشاندەوە، کە زیاتر لە 200 گەشتن، بەهۆی هاتنی گەردەلوولێکی بەهێزی بەفربارین.

هێڵی ئاسمانی تورکیا لە ڕاگەیەنراوێک ڕایگەیاند: بەهۆی هاتنی شەپۆڵێكی بەفربارینی پێشبینیکراو بۆ ناوچەکانی مەڕمەڕە و ئیستەنبووڵ، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ بۆ ڕۆژانی 05 و 06ـی ئەم مانگە هەڵدەوەشێنرێنەوە.

هێڵی ئاسمانی تورکیا داوا لە سەرنشینان دەکاتەوە کە سەیری کارتی گەشتەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوەیان، کە ئەگەر لە ڕۆژانی 05 و 06 بێت هەڵوەشێنراوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەپۆڵێکی بەفربارین ئیستەنبووڵی گرتووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا شەپۆڵەکە تووندتر بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.