Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:25

دوای ئەم شەپۆلی بەفر و بارانبارینە؛ خۆڵبارین دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە دوای کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بەفر و بارانبارینە شەپۆڵێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: بەھۆی زیادبوونی خێرایی با لە کاتی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەدا 06ـی 02ـی 2023 ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی خۆڵبارین لە ناوچەکانی باشووری عێراقەوە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بگرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند ڕۆژێکی شەپۆلێکی تووندی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، پلەکانی گەرما دابەزیون.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستانیش ئەگەری هەیە ئەمشەو بەفر لە سەنتەری شارەکان ببارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.