Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:22

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دۆلارەوە هاتە دەنگ؛ دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت دەکاتەوە کە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 04ـی 02ـی 2023 تویتێکی سەبارەت بە ناسەقامگیربوونی نرخی دۆلار کردووە و ڕایگەیاند: یەکەمجار نییە کە نرخی ئاڵوگۆڕکردنی دراو دووچاری گۆڕانکاری دەبێتەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان و ڕێکخستنەکانی بانکی ناوەندی لەگەڵ داواکارییە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی دراوەکان، کە ئامانجی ڕێکخستنی جوڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانیی و ڕێگریکردنە لە قاچاخچییەتی بە دراو.

ڕاشیگەیاند: بەپێی پێوەرەکانی ئابووری عێراق کە ئاماژەی ئەرێنی دەدەن، هەروەها لەژێر ڕۆشنایی گەشەسەندنی یەدەگی نەختینەیی و ئاستی داهاتە بەدەستهێنراوەکان کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو بەرزتربووەتەوە، دەریدەخەن کە هیچ نیگەرانی و مەترسییەک لەسەر ئابووری عێراق نییە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، ئەمەش لەدوای ڕێکارە تووندەکانی بانکی ناوەندی و هەوڵەکانی حکوومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگریکردن لە دەستکاریکردنی بەهای دراو و قاچاخچییەتی و پاراستنی سەقامگیریی دراو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.