Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:26

عێراق سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیستەنبووڵ ڕاگرت

کوردستان TV
100%

هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ئیستەنبووڵ بۆ سبەی یەکشەممە 05ـی 02ـی 2023 ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەوا.

ئیدارەی گشتیی هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایگەیاند: گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەواوە بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئیستەنبووڵ لە تورکیا بۆ سبەی یەکشەممە ڕادەگرین.

ڕاشیگەیاند: هیوادارین لە دۆخەکە تێبگەن، هەروەها لە کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێڵی ئاسمانی تورکیاش ڕایگەیاند، سەرجەم گەشتەکانی بۆ سبەی یەکشەممە و دووسبەی دووشەممەی فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵی هەڵوەشاندەوە، کە زیاتر لە 238 گەشتن، بەهۆی هاتنی گەردەلوولێکی بەهێزی بەفربارین و ڕەوشی نالەباری کەشوهەوا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.