Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:20

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی

کوردستان TV
100%

یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی دەکەن بۆ ڕێگریکردن لەو لایەنە نایاسایی و گەندەڵکارانەی سیستمی دارایی نێودەوڵەتی لە سوودی خۆیان دەقۆزنەوە.

ئێوارەی دوێنێ هەینی 03ـی 02ـی 2023 عەلی موحسین پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ برایان نیلسۆن یاریدەدەری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە تورکیا کۆبوونەوە.

لەمبارەیەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە کە "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کەرتی بانکی و پابەندبوونی هاوبەش بە گرتنەبەری ڕێکارەکانی دژ بە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر کرا."

ئەوەش خراوەتەڕوو کە "برایان نیلسۆن پێشوازی لە دەستبەکاربوونی عەلی عەلاق وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی هەماهەنگی و هاوبەشیی لەمێژینەی نێوان وەزارەتی گەنجینەی و بانکی ناوەندیی عێراق بە دیاریکراوی لەسەر ڕێگریکردن لەو لایەنە نایاسایی و گەندەڵکارانەی سیستمی دارایی نێودەوڵەتی لە سوودی خۆیان دەقۆزنەوە."

هاوکات ئەو یاریدەدەرەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێزانینی خۆی بۆ پابەندبوونی نەگۆڕی عێراق بە باشترکردنی ستانداردەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و ڕووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر دەربڕی و پێشنیاری کرد بۆ بە نوێبوونەوەی بانکی ناوەندی و گونجاندنی لەگەڵ سەردەم هەماهەنگییان بەردەوام بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.