Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:23

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق سكاڵا دژی ڕاکان جبووری بە سەرۆک وەزیران دەگەینێت

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق سکاڵا لەسەر پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک بە محەمەد شیاع سوودانی دەگەیەنێت و تۆمەتباری دەکات بە قۆرخکردنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ خۆی و کەسە نزیکەکانی.

ساهیرە عەبدوڵا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی کردووە و تێیدا هاتووە کە "ڕاکان جبووری سەرجەم دەسەڵاتەکانی لە کەرکووک بۆ خۆی و کەسە نزیکەکانی قۆرخ کردۆتەوە و کەسانی گەندەڵ لە پۆستە ئیدارییەکان دادەنێت."

لە نووسراوەکە باسی لەوەش کردووە کە "ڕاکان جبووری کوڕی خاڵەکەی وەک سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران دەستنیشان کردووە، لەکاتێکدا پێشووتر چەندان دۆسیەی گەندەڵی لەدژ هەبووە."

ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئێستا و لەدوایین کاریشیدا، ڕاکان جبووری کەسێکی گەندەڵی وەک بەڕێوەبەری شارەدێی عەباسییە داناوە کە ئەمە جێگەی قەبووڵکردن نییە."

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داواشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە ڕاستەوخۆ دەستوەردان بکات و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە دەستپێبکات.

 

پەیامنێر- هەڵۆ جەباری

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.