سوپای ئەمریكا "باڵۆنە سیخوڕییەكە"ی چینی خستەخوارەوە كە لە كایەی ئاسمانیی وڵاتەكەیدا بوو.
باڵۆنە سیخوڕییەكەی چین كاتێك گەیشتە سەر زەریای ئەتڵەسی لەنێو سنوورە ئاوییەكانی ئەمریكا، لەرێگەی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئەمریكاوە كرایە ئامانج و خرایە خوارەوە.
دوای چەند كاتژمێرێك لە فەرمانەكانی سەرۆكایەتی بۆ خستنەخوارەوەی باڵۆنە سیخوڕییەكەی چین، پەكین ئەمرۆ یەكشەممە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە بەكارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریكاوە بۆ هێرشكردنە سهر باڵۆنەكەی.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاند، بڕیارەكەی واشنتۆن بۆ خستنەخوارەوەی باڵۆنەكە "كاردانەوەی زۆرە" و "بە شێوەیەكی جددی پێشێلكردنی پراكتیزە نێودەوڵەتییەكانە.
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە، چین توڕەیی و ناڕەزایی توندی خۆی لە دژی بەكارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریكاوە بۆ هێرشكردنە سەر كەشتییە ئاسمانییە مەدەنییە بێ سەرنشینەكە دەردەبڕێت"، جەختیشی لەوە كردەوە كە "مافی خۆیەتی وەڵامی پێویستی زیاتر بداتەوە".
https://www.youtube.com/watch?v=EUm29FqhDhM
دوای خستنە خوارەوەی باڵۆنە سیخوڕییەكەی چین.. پهكین وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.