Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 21:07

دوای ڕەزامەندی ئەڵمانیا.. كەنەدا یەكەم تانكی لیۆپارد 2 ڕەوانەی ئۆكراینا دەكات

کوردستان TV
100%

ژمارەیەك لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەڵێنیان داوە كە تانكی لیۆپارد ٢ی دروستكراوی ئەڵمانی ڕادەست بكەن.
ئانیتا ئاناند، وەزیری بەرگریی ئۆكراینا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە كەنەدا یەكەم تانكی لیۆپارد 2ی بەڵێندراوی ڕەوانەی ئۆكرانیا كرد.
وەزیرەكە لە تویتەر ڕایگەیاندووە، فڕۆكەیەكی هێزی ئاسمانی كەنەدا "بە یەكەم تانكی لیۆپارد 2 لە شاری هالیفاكسەوە هەڵفڕی كە دەیدەین بە ئۆكرانیا".
ئاماژەی بەوەشكردووە، كەنەدا هاوسۆزە لەگەڵ ئۆكرانیا ، ئێمەش بەردەوام دەبین لە دابینكردنی ئەو ئامێرانەی كە پێویستە بۆ زاڵبوون بەسەر هێزە چەكدارەكانی ئۆكراینا
لە تویتێكی دیكەدا كە لەگەڵ گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە تیایدا تانكەكە باردەكرێت و فڕۆكەكە هەڵدەفڕێت، وەزیرەكە ڕایگەیاند، "تانكەكانی شەڕ لە ڕێگادان بۆ یارمەتیدانی ئۆكراینا ، یەكەم تانكی لیۆپارد 2ی كەنەدی ڕەوانەی ئۆكرانیا كراوە، ئەمەش پاڵپشتی كەنەدایەبۆ ئۆكرانیا .
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس،لە كۆتایی مانگی یەكدا، كەنەدا بڕیاری خۆی ڕاگەیاند بۆ ڕادەستكردنی چوار تانكی لیۆپارد 2 كە لە ئەڵمانیا دروستكراون بۆ ئۆكراینا ، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی هاوشێوەی ژمارەیەك وڵاتی ڕۆژئاوایی. 
ژمارەیەك لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەڵێنیان دا كە تانكی لیۆپارد 2ی دروستكراوی ئەڵمانیا بگەیەننە كیێڤ، ئەمەش دوای ئەوەی بەرلین لە كۆتایی مانگی یەكدا ڕەزامەندی لەسەر دا.

https://www.youtube.com/watch?v=wYp35-gu2Y8
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.