مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زڕگوێز تەقەكەرێكیان دەستگیركردو دەستیشیان گرت بەسەر چەكێكدا.
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه:
دوای ئەوەی لە سنوری گوندی بەردەكەڕ دەنگی تەقە بیسترا هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زڕگوێزەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردوامە
تەقەكەرێك دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.