شەوی ڕابردوو شەپۆلێكی دیكەی بەفر بارین سنوری قەزای سیدەكانی گرتوتەوەو پلەكانی گەرمیش بەشێوەیەكی بەرچاودابەزیون ،ڕێژەی بەفربارینی ئەم شەو تابەیانی لە نێو سەنتەری قەزای سیدەكان 9 سانتیمەتر و لە ڕێگای سەری بەرد نزیكەی 20 سانتیمەتر باریوە .
هاوكات ئەو بەفربارینە بووە هۆی دروست بونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە ڕێگای سەرەكی سۆران ـ سیدەكان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش تیمەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە وپاراستنی ڕێگاوبانی سۆران دەستیان كردووە بە ڕاماڵینی بەفر لەڕێگاسەرەكیەكان.
مههدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.