فەتاح شێخ، شرۆڤەكاری سیاسی، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئاشكرا دەكات و هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەو قاچاخچێتیانەی دراو كە لەم ماوەیەدا ڕوویدا، بێ وێنە بووە.
شێخ لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی لەگەڵ بەرنامەیەكی كەناڵی سۆمەرییە گوتی: سنوورەكانی نێوان عێراق و ئێران شاهیدی قاچاخچێتییەكی بێ وێنەی دراو بوون.
ناوبراو گوتیشی:: زۆرێك لە كەسایەتییەكانی حكوومەتی ئێستا بەشدارییان لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕدا كردووە، چونكە خاوەنی ئەو كۆمپانیایانەن كە كار بە قاچاخی دراو دەكەن بۆ دەرەوەی وڵات. ڕوونیشی كردەوە كە ئەم حكومەتە دروستكراوی خواستەكانی ئێرانە، بەو پێیەی بە ڕەزامەندی حكومەتی ئێران پێكهاتووە.
هەروەها داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد كە پێویستە نرخی 100 دۆلار بگەڕێندرێتەوە بۆ 120 هەزار دیناری عێراقی .
داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكرێت نرخی 100 دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ 120 هەزار دینار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.