ده‌زگای سه‌ته‌لاییتی كوردستان- سه‌نته‌ری سۆران، به هه‌ماهه‌نگی كه‌نیسه‌ی مارگیورگیس له دیانا، كۆتایی به خولێكی یه‌ك هه‌فته‌یی ته‌كنیكی میدیا هێنا.
به‌شداربووان، به بنه‌ماكانی كاری میدیایی و چۆنیه‌تی ڕووماڵكردن و شێوازی نووسینی هه‌واڵ و ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانیی ئاشنا كران.
خووله‌كه به‌شێوه‌ی گشتی ( زمانی ڕاگه‌یاندن، مه‌رجه‌كانی بوون به پێشكه‌شكاری، بێژه‌ری، په‌یامنێری، ئه‌ته‌كێت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان چین؟ جیاوازییه‌كانی نووسینی هه‌واڵ له كه‌ناڵه‌كانی بینراو، نووسراو و خوێنراو، به‌تایبه‌ت له سۆشیال‌میدیادا، ئه‌خلاقیات و ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی و بابه‌تی بوون و ڕاستگۆیی له په‌یامیی میدیادا)
له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له (هه‌ژار عه‌لی، رێبه‌ر عبدالغفار،
شاخه‌وان سه‌لمان) پێشكه‌شكران.
سه‌باره‌ت به ته‌كنیكی میدیا هۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌شێوه‌ی پراكتیكی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كامیراو كاری مۆنتاژو هونه‌ری وێنه‌گرتن، به‌هاوكاری وێنه‌گر رنیا فه‌ریدوون فێرخوازان ڕاهێنران.
(هه‌ژار عه‌لی) به‌رپرسی ده‌زگای سه‌ته‌لاییتی كوردستان- سه‌نته‌ری سۆران، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: "له‌سه‌ر پێشنیاری قه‌شه‌ی دیانا (یترون یونان)،داوای لێكردبووین، خولێكی ڕاگه‌یاندن بۆ لاوانی كریستیان له‌دیانا بكه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی كاری ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ن.
من وه‌ك سه‌رپه‌رشتی خوله‌كه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌ڕێگه‌ی داتاشۆ له 27ـ 1ـ2023 تاكو 3ـ2ـ 2023 له كاتژمێر5ی ئێواره تاكو 7:30شه‌و، ڕۆژانه دوو بابه‌ت له‌ڕێگه‌ی داتاشۆ پێشكه‌ش ده‌كران".
هه‌روه‌ها ووتی "ئه‌و بابه‌ته‌نه پێشكه‌ش كران بریتی بوون له :
ـ ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی و نافه‌رمی
ـ زمانی ڕاگه‌یاندن
ـ هونه‌ری وێنه‌گرتن
ـ جۆره‌كانی كامیراو چۆنیه‌تی كارپێكردنیان.
ـ تایبه‌تمه‌ندیی و ئه‌ته‌كێتی كاری پێشكه‌شكاری، په‌یامنێری و بێژه‌ری، جیاوازییه‌كانیان چین؟
ـ بنه‌ماكانی هه‌واڵ و ڕاپۆرت.
ـ ناساندنی ژانره‌كانی ڕاگه‌یاندن.
ـ چۆنیه‌تی نووسینی هه‌واڵ و بابه‌ت له سۆشیال‌میدیادا كه بووه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی كریستیانه‌كانی ئیداره‌ی سۆران.
قه‌شه یترون یونان، به‌ناوی كه‌نیسه‌ی مارگیورگیس له‌دیانا سوپاسی ده‌زگای سه‌ته‌لایتیی كوردستان ـ سه‌نته‌ری سۆرانی كرد، بۆ ئه‌نجامدانی خولی به‌هێزكردنی میدیا بۆ لاوانی كه‌نیسه‌ی دیانا.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا بِڕوانامه‌ی ده‌رچوونی خوول پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرا.
ئا- كامران
ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان خولێكی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌برد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.