له میانی گه‌ری بیست و دووه‌مین خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پارس سانجێرمانی پێشه‌نگی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی تۆلۆزی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای باخچه‌ی شایه‌كان به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی بست میوانه‌كان ده‌ستپێشخه‌ریان كرد‌و برانكۆ ڤان دی بۆمان گۆلێكی بۆ تۆلۆز به‌لێدانێكی راسته‌وخۆ تۆمار كرد .
له خوله‌كی سی و هه‌شت یاریزانی مه‌غریبی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م له سوودی خاوه‌ن یاریگا یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو هه‌شت لیۆنێل میسی گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و پاریس سانجێرمان حه‌ڤده‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و به په‌نجاو چوار خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد،یانه‌ی تۆلۆزیش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات خاوه‌نی بیست‌و نۆ خاله‌و له پله‌ی دوازده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له‌خولی فه‌ره‌نسا پاریس سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.