بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەمشێوەیە ..
ئەمڕۆیەك شەممە 5.– 02 - 2023
نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست لەگەڵ بارستە هەوایەكی سارد
كەش/ ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەور و باراناوی دەبێت , باران بارین بە شێوەی پچر پچر لە كاتی جیا جیادەبێت لە هەندێ ناوچە ئەگەری تەزرە بارین هەیە, لەسەر ناوچە سنوورییەكان و شاخاوییەكان شەپۆلێكی بەفر بارین دەبێت , ئاستی باران و بەفر لەسەر سنووری پارێزگای دهۆك زیاترە , لە كاتەكانی ئێوارە و شەودا ئاستی دابارین لە سەر سەنتەری پارێزگاكان كەم دەبێتەوە.
پلەكانی گەرما / كەمێك نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / مامناوەند دەبێت (15 - 25 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان (8 – 10) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە 6 – 02 - 2023
كەش/ هەور و باران بارین دەبێت , بەفر بارین لە سەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەبێت , لە ئێوارەدا ئاستی دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە شەودا لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك لەگەڵ دروستبوونی هەورە تریشقە وە هەروەها زیادبوونی خێرای با لە كاتەكانی ئێوەرە لە سنووری پارێزگای هەولێر و كەركووك .
پلەكانی گەرما / بە (2-3) پلە بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان (8 – 10) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆك : 9 پلەی سیلیزی
كەركوك : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 5- 02- 2023
كەشناسی: بەفرو باران بارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری تەزرە بارینیش هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.