له میانی قۆناغی دووه‌می ركابه‌ریه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان كه یاریه‌كانی له ولاتی مه‌غریب به‌رێوه ده‌چێت هه‌ردوو یانه‌ی ویدادی مه‌غریبی و هیلالی سعودی روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه.
یاریه‌كه له‌شاری ریباتی پایته‌خت به‌رێوه چوو ،له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی گۆل تۆمار بكه‌ن ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو دوو ئه‌یوب ئهلعهملود گۆلی یه‌كه‌می بۆ ویدادی مه‌غریبی تۆمار كرد،له دوا خوله‌كی یاری ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ هیلال هه‌ژمار كرد‌و یاریزانی ویداد یه‌حیا جبرانی به‌كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، یاریزان محه‌مه‌د ئیبراهیم كهنۆ لێدانه سزاكه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له سوودی یانه سعودیه‌كه یه‌كسان كرده‌وه.
دواتریش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به خۆوه نه‌بینی و یاری چووه دوو گێمی زیادكراوو له‌و ماوه‌یه‌ش هیچ گۆلیك تۆمار نه‌كرا بۆیه په‌نا برایه به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خالی سزا‌و یانه‌ی هیلال توانی به ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به سێ گۆل یاریه‌كه له سوودی خۆی ته‌واو بكات و سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتووی جامه‌كه .
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی دووه‌می مۆندیالی یانه‌كان كه یاریه‌كانی له ولاتی مه‌غریب به‌رێوه ده‌چێت ، هه‌ردوو یانه‌ی ستایل ساوندێرزی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌هلی میسری روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ته‌نجه به‌رێوه چوو ،له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ،له گێمی دووه‌میش چه‌ند هه‌لێكی ئاسانی گۆل كردن له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ردوو یانه به‌فیرۆ دران .
له خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت محه‌مه‌د مه‌جدی ئافشه تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی ئه‌هلی تۆمار كرد‌و یانه میسریه‌كه دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له جامه‌كه به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی داهاتوو رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو یاری له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌نجام ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.