ئەمڕۆ یەكشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە پارێزگای نەجەف دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند كە 3 ملیار دۆلاریان لە ماڵێك دزیوە.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی سەركەوتووانە كە لەلایەن مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە پارێزگای نەجەف ئەنجامدراوە، لەو ماوەیەدا توانیویانە چوار تۆمەتباری هەڵاتوو دەستگیربكەن كە لەماڵی بازرگانێكی پارێزگاكە بڕی ( 3) ملیار دیناری عێراقی و (3) كیلۆ زێڕیان دزیوە.
زیاتر گوتی، ئۆپەراسیۆنەكە بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ئەنجامدراوە، هەروەها دەست بەسەر بەشێك لە بڕە پارە دزراوەكاندا گیراوە.
چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە 3 ملیار دینار و 3 كیلۆ زێڕیان لە ماڵێك لە دزیوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.