ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، شاندێكی حكومەتی ڕوسیا بە سەرۆكایەتی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغدا.
سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی بەغدا دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، كارنامەكە بریتییە لەوەی سبەی دووشەممە لەگەڵ فوئاد حسێن ، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد "هەردوولا تاوتوێی كۆمەڵێك پرس و فایلی پەیوەست بە سروشتی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و گرنگی پاڵپشتیكردن و بەهێزكردنیان لە كەرتە جیاجیاكاندا دەكەن.
ئاماژەی بەوەدا كە "شاندەكە لە ئاستێكی باڵای دیپلۆماسی و ئابووری و وەبەرهێناندا دەبێت، هەروەها چەندین كۆمپانیای نەوت و گازیش لەخۆدەگرێت، جگە لە كۆمپانیاكانی كەرتە جیاوازەكان.
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەگاتە عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.