Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:19

لە 24 كاتژمێری رابردوودا 30 سم بەفر لە سەنتەری ناحیەی كانی ماسی باریوە

لە میانی ئەمساڵدا تا ئێستا، 348 ملم باران باریوە
کوردستان TV
100%

لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە سەنتەری ناحیەی كانێ ماسی سەر بە قەزای ئامێدی باكووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆك، 30 سم بەفر باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی كانی ماسی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا، لە سەنتەری ناحیەی كانی ماسی، 30 سم بەفر باریوە و راشیگەیاندووە كە لە میانی ئەمساڵدا تا ئێستا، 348 ملم باران باریوە.
ھاوكات لای خۆیەوە قایمقامی قەزای ئامێدی، وارشین سەلمان لە لێدوانێكدا راگەیاند، بەھۆی نالەباری كەشوھەواوە و بە ئامانجی پاراستنی گیانی مامۆستا، قوتابیان و خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندن لە قەزای ئامێدی و كۆلیژی پەروەردەی بنیاتی ئامێدی كراوەتە پشوو.
ناحیەی كانی ماسی سەربە قەزای ئامێدی ساردترین ناوچەیە لە پارێزگای دھۆك، بەو پێیەی نزمترین پلەی گەرمای لێ تۆمار دەكرێت و بە پێی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزە زانی ھەرێم، شەوی رابردوو، پلەی گەرما لە ناوچەكە، گەیشتووەتە 3 پلە ژێری سفر.
ماوەی چەند رۆژێكە، شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە، هەروەها بەفرو باران زۆربەی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.
سنووری قەزای ئامێدی كە ناوچەیەكی شاخاوییە، لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا بەفرێكی زۆر باریوە، بەجۆرێك لە سەرسنگ 23 سم بەفر و لە دێرەلوك ھەشت سم، چەمانكێ 25 سم، شێلادزێ 3،5 سم و لە بامەرنێ 18 سم بەفر باریوە.
ھەروەھا بە پێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتۆكاڵی پارێزگای دھۆك، ھۆبەی كەشناسی لە میانی ئەمساڵدا تا ئێستا لە سنووری پارێزگای دھۆك 254 ،6ملم باران باریوە، بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم كاتەدا 209،3ملم باران باریبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.