Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:15

مانچێِستەر یونایتد هه‌وڵ ده‌دات ڤالڤێردی بگوازێتەوە ریزه‌كانی

کوردستان TV
100%


کارگێری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هه‌ول ده‌دات فێدریکۆ ڤالڤێردی ناوەڕاستکاری ئۆرگوایی یانەی ریاڵ  مەدریدی ئیسپانیا بگوازێتەوە ریزه‌كانی .
ماڵپەریئیل ناشیونالی ئیسپانی ئاشکرای کرد، یانە ئینگلیزیەکە هاوینی رابردوو هەوڵی زۆریدا بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی ریاڵ مه‌درید، بۆ ئەم مەبەستە ئۆفەرێکی حه‌فتا ملیۆن پاوەندیان پێشکەش کردبوو، بەڵام ئۆفەرەکە له‌لایه‌ن یانه‌ی شاهانه‌ رەتکرایەوە. سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە شەیتانە سوورەکان پلانیان داناوە هاوینی داهاتووش پلانێکی دیکە بۆ په‌لكێشكردنی ئه‌م ناوەڕاستکارە دابڕێژن
ڤالڤێردی گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەیە و یانەکەی چەند جارێک رایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری یاریزانه‌كه‌ نابن تاوه‌كو ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاسایی گرێبه‌سته‌كه‌ .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.