Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:53

بەهۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ لە كەمپی چەمشكۆ  دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

ئاگر لە كەمپی چەمشكۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتووەتەوە و بەو ھۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لە دەستداوە.
زاخۆ ئەمیر عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی رایگەیاند: ئەمرۆ كاتژمێر 1 و نیوی نێوەڕۆ ئاگر لە كەمپی چەمشكۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵی تەمەن یەك ساڵ و چوار ساڵی گیانیان لە دەستداوە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی تەندروستی زاخۆ، بە هۆی ئاگرەكەوە هەروەها زیانێكی زۆریش بە خێوەتی ئاوارەكان كەوتووە.
ئەمیر عەلی گوتیشی: تا ئێستا لەبارەی هۆكاری ئاگرەكەوە زانیارییەك لەبەردەست نییە و لەم بارەیەوە لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.
كەمپی چەمشكۆ دەكەوێتە سنووری قەزای زاخۆ و زیاتر لە 26 ھەزار ئاوارەی قەزای شنگالی تێدایە و بە یەكێك لە كەمپە گەورەكان لەڕووی ژمارەی ئاوارەكانەوە دادەنرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.